سەردانی بەمزوانەی سەرۆکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431187-سەردانی_بەمزوانەی_سەرۆکی_ئاژانسی_نێونەتەوەیی_وزەی_ناڤۆکی_لە_ئێران
کارگێری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ محمد ئیسلامی سەرۆکی ڕیکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە ڤیەن ڕایگەیاند کە بەم زوانە سەردانی ئێران دەکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2024 09:20 Asia/Tehran

کارگێری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ محمد ئیسلامی سەرۆکی ڕیکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە ڤیەن ڕایگەیاند کە بەم زوانە سەردانی ئێران دەکا.

ڕافائیل گرۆسی سەرلەئێوارەی دوێنێ دووشەم لە تویتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دا وێرای ئاماژە بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ءیران ڕایگەیاند لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆمارو بەرپرسی ڕیکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ڕیککەوتین لەسەر گرینگی پاراستنی هەلسوکەوت و پەیوەندیمان.

گرۆسی ڕایگەیاند بەئامانجی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی گرینگی تەکنیکی و سیاسی بڕیارە بەم زوانە سەردانی تاران بکاو بەتامەزرۆییەوە چاوەڕوانی چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری ئێرانە.

شایانی باسە کە ئەمە یەکەم سەردانی داهاتووی کارگێری گشتی ئەو ئاژانسەیە بۆ ئێران لەدوای هاتنەسەرکاری پزیشکیان وەک سەرۆک کۆماری نوێی وڵات.

٦٧ەمین کۆگەی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئاژانسی ناڤۆکی ئەمڕۆ لەبنکەی ئەو بنیاتە لە ڤیەن بەڕێوە دەچی و لەو کۆنفڕانسەدا کاربەستی باڵاو نوێنەری وڵاتانی ئەندامی ئەو ئاژانسە بابەتگەلێکی بەربڵاو لە پرسە پەیوەنددارەکان تاوتوێ دەکەن.