کاردانەوەی میدیاکانی جیهان بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سی ئێن ئێن لە ئەو بارەوە مانشێتی لێدا: ڤیدیۆکان نیشانی دەدات کە مووشەکەکانی ئێران ، ئیسرائیلیان پێکاوە.ئەو مێدیایە بە گێڕانەوە بە وەزارەتی شەڕی ئیسرائیلەوە مووشەکبارانی ئیسرائیلی پشت راست کردەوە.
* گاردیەن نووسی: ئێران چەند کاتژمێر دوای ئەوەی کە بەرپرسانی کۆشکی سپی هۆشدارییان دا کە تاران خۆی بۆ هێرشێکی نزیک ئامادە دەکات، شەپۆلێک مووشەک بەرەو ئیسرائیل هاوێژرا.
*لەلایەکی تریشەوە، ئەلجەزیرەی بریتانیا ڕایگەیاند: ئێران مووشەکی بالستیکی بەرەو ئیسرائیل هاویشت و بڕیارە شەپۆلی دووهەمیش بهاوێژرێت.
*کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئێن بی سیـش لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئێران هیرشی مووشەکی بالستیکی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێکرد. کاتێک کە ئەو هێرشە دەستی پێکرد، مووشەکە هاوێژراوەکان دەبینران و ئاگرەکەیان ئاسمانی ئیسرائیلی ڕووناک دەکردەوە.
*هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە ئەو بارەوە مانشێتی لێدا: ئێران مووشەکی بالستیکی بەرەو ئیسرائیل هاویشت.
ئەو مێدیایە ڕایگەیاند: ئێران ڕۆژی سێشەمە لە تۆڵەی ئۆپراسیۆنی ئیسرائیل لە دژی هاوپەیمانەکانی حزبوڵڵای تاران لە لوبنان، مووشەکی بالستیکی بەرەو ئیسرائیل هاویشت و دەنگی زەنگی مەترسی لە سەرتاسەری ئیسرائیل لێدرا.
*هەواڵدەری بی بی سی ڕایگەیاند: ئێران ئیسرائیلی مووشەکباران کرد.
*ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنتۆن پۆست لە ئەو بارەو نووسی کە بە گوێرەی راگەیاندنی وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل ، ئێران چەندین و چەند مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هاویشت.
*ئەلمەیادین بە شێوەی بەربڵاو وەڵامی مووشەکی ئێران بە جەنایەتەکانی ئیسرائیلی لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ماڵپەڕی هەواڵ و تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی ڕووماڵ کرد و ئاماژەی دایە سەر ئەوەی کە ئێران بە دەیان مووشەک دڵی ئیسرائیلی کردە ئامانج.