وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وتی هیچ پەیامێکی هۆشداری دەرانەمان لە ئێران وەرنەگرتووەلەمەڕئەمەکە بەنیازە پەلاماربکاتە سەر سەرزەویە داگیرکراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431558-وتەبێژی_وەزاڕەتی_کاروباری_دەرەوەی_ئەمریکا_وتی_هیچ_پەیامێکی_هۆشداری_دەرانەمان_لە_ئێران_وەرنەگرتووەلەمەڕئەمەکە_بەنیازە_پەلاماربکاتە_سەر_سەرزەویە_داگیرکراوەکان
" مەتیو میلر" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسی ئێوارەی سێشەممە بە وەڵامی موشەکی بەربڵاوی ئێران لە ژێر ناوی هەڵمەتی " وادەی سادقی ٢" بۆ سەر سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین کاردابەوەی نیشان دا وئەوەی بە تەشەناپێدەری دۆخی ناوچە زانی
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2024 07:42 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وتی هیچ پەیامێکی هۆشداری دەرانەمان لە ئێران وەرنەگرتووەلەمەڕئەمەکە بەنیازە پەلاماربکاتە سەر سەرزەویە داگیرکراوەکان

" مەتیو میلر" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسی ئێوارەی سێشەممە بە وەڵامی موشەکی بەربڵاوی ئێران لە ژێر ناوی هەڵمەتی " وادەی سادقی ٢" بۆ سەر سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین کاردابەوەی نیشان دا وئەوەی بە تەشەناپێدەری دۆخی ناوچە زانی

ناوبراو لە وەڵام بەم پرسیارە کەئایا لەڕوانگەی حکۆمەتی ئەمریکاوە کاروکردەیەک کە ئیسرائیل لە درێژایی حەوتەکانی ڕابردوو ئەنجامی داوە، تەشان پێدەر وورۆژێنەرنەبووە ؟ لەقاوی دا : بەشێوەی مسۆگەرانە ئەوان کارگەلێکیان  بۆ پەرەی تێکەڵچوونەکان  ئەنجام داوە.میلر لەوەڵام بە پرسێارێک لەمەڕ ئەمەکە ئایا کاربەدەستانی ئەمریکایی بە ئیسرائیل ڕاسپێری ئەکەن کە لە کاردانەوە بەم پەلامارە کاروکردەی ورۆژێنەرانە ئەنجام نەدات وهیچکارێک نەکات کە تەشەنا بداتە ئاڵوزیەکان؟ ئینجا دەستی دایە  دوپاتکردنەوەی هەڵوێستی هەمیشەیی واشنتۆن لە بەرگری بێ شەرت ومەرج ومسۆگەرانە لە جەنایەیەکانی ڕژێمی زایۆنی

کە ئیسرائیل مافی هەیە لە خۆی بەرگری بکات.ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک لەبارەی لێکدانەوەی واشنتۆن لە لەناکاوبوونی پەلاماری شەوی سێشەممە ی ئێران بۆسەرەزەویە داگیرکراوەکان وتی: من نامەوێ لێک بدەمەوە کەبۆچی ئێران وەها بڕیارێکی گرتووە. ئاشکرایە کە ئێمە نیشانەگەلێکمان هەبوو کە ئەگەریی بووۆەلامارێک لەحاڵی ئەنجام دران بێت. بە هاوشانە ئیسرائیلیەکانمان هۆشداریمان دا وئەوانیش پەیامی ئێمەیان وەرگرت. بەڵام ئەمەکە ئێران پیشتر ئاگاداری کردبینەوە یام نا ، شۆناسی ئەم پەلامارانە ناگۆڕێت کە قەبوڵ نەکراوە. لەدرێژەدا وتیشی: ئێمە هیچ هۆشداریەکمان لەبارەی ئەوەی کە ئێران پەلامارئەکات وەرنەگرتووە.