گۆتێرێش: پەلاماری ئیسراییل بۆ سەر یونیفێل تەحەمول ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431764-گۆتێرێش_پەلاماری_ئیسراییل_بۆ_سەر_یونیفێل_تەحەمول_ناکەین
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەلاماری هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئاشتیپاریزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنانی شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-04-24T09:03:53+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2024 16:12 Asia/Tehran
  • گۆتێرێش: پەلاماری ئیسراییل بۆ سەر یونیفێل تەحەمول ناکەین

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەلاماری هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئاشتیپاریزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنانی شەرمەزار کرد.

"ئانتۆنیۆ گۆتێرێش" پەلاماری هێزی زایۆنی بۆ سەر بنکەی هێزەکانی یونیفێل لە کاتی پەلاماری زەوینییان بۆ سەر باشووری لوبنانی بە تەحەمولنەکراو زانی و بە تووندی شەرمەزاری کرد. تەقەکران لە بنکەیەکی یونیفێل بنپێکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و هێزەکانی ئاشتیپارێز دەبێ پارێزراو بن. لە لایەکی دیکەوە کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایانگەیاندووە: دانەمەرزرانی ئاگربڕ لە غەززە و بەرپرسیار نەبوونی ئیسراییل بەرامبەر بە جەنایەتەکانی، بووە هۆی بڵێسەسەندنی ئاگری شەڕ و لوبنانیشی پێوە درا.پێشتر هێزەکانی یونیفێل ڕایانگەیاند کە هێزی زایۆنی تەقەیان کردووە لە بنکە و ناوەندەکانی شوێنی سەقامگیر بوونی هێزەکانی یونیفێل. بە وتەی هێزەکانی ئاشتیپارێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە هۆی ئەوەی تانکێکی ئیسراییلی تەقە لە بنکەیەکی چاودێری و پاسەوانیی کرد، دوو سەرباز بریندار بوون.