شەرمەزار کرانی دەستدرێژییەکەی تلاڤیڤ بۆ سەر ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i432323-شەرمەزار_کرانی_دەستدرێژییەکەی_تلاڤیڤ_بۆ_سەر_ئێران
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا دەستدرێژیی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێرانی بە تووندی شەرمەزار کرد و ئەوەی بە بنپێکەری مافی سەروەری و سیادەی ئێران و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان هێنایە ئەژمار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2024 16:25 Asia/Tehran
  • شەرمەزار کرانی دەستدرێژییەکەی تلاڤیڤ بۆ سەر ئێران

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا دەستدرێژیی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێرانی بە تووندی شەرمەزار کرد و ئەوەی بە بنپێکەری مافی سەروەری و سیادەی ئێران و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان هێنایە ئەژمار.

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پێویستی پێشگری بە بڵاوبوونەوە و تەشەنەی توندوتیژییەکان کە سست و لاواز بوونی پاوەجێی لە ناوچەکەی بە دواوە دەبێ و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی خاوەن دەسەڵات کرد کە هاوکاری بکەن بۆ کەمکردنەوەی کێشە و ناکۆکییەکان و هەروەها کۆتایی هێنان بە چەرخەی توند و تیژی.

 

ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها خوازیاری ڕاگێردرانی خێرای دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، کەرتی ڕۆژاوا و لوبنان بوو.