بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمکاری عەرەب لەبارەی ئانڕوا
کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمکاری عەرەب ئەمڕۆ بۆ لێکدانەوەی بڕیارەکەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە قەدەغەی چالاکیی ئانڕوا لە فەلەستینی داگیرکرا بەڕێوەچوو.
سحرالجبوری، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئانڕوا لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی و بە داخوازی ئۆردۆن و بە بەشداریی نوێنەرانی کۆمکاری عەرەب بەڕێوەچوو، وتی: بڕیاری کنێسێت ڕێگا دادەخات لەسەر پاراستنی کەرەستە و شت و مەکە بەراییەکانمان کە هەلی جێبەجێ کردنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکانمان لە فەلەستینی داگیرکراو بۆ دەڕەخسێنن، ئەم بڕیارە ئاسایشی فەرمانبەران و دام و دەزگەکانی ئانڕوا دەخاتە مەترسییەکی جیددیەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە پاش ئەوەی بەڕێوەچوو کە پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی (کنێسێت) ڕۆژی دووشەممە بە کۆدەنگی پرۆژەیاسای قەدەغەی کارو چالاکیی ئاژانسی فریاگوزاری و یارمەتیدانی ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوای لە فەلەستینی داگیرکراو بە قەدەغە راگەیاند. ناوەندی ئانڕوایش ئەم بڕیارە جێیشەرمەزارییەی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیی مەحکووم کرد.