٦٠%ی ئەمریکاییەکان نە لە ترەمپ رازین و نە لە هەریس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i432537-٦٠_ی_ئەمریکاییەکان_نە_لە_ترەمپ_رازین_و_نە_لە_هەریس
زۆربەی دەنگدەرانی ئەمریکایی ڕازی نین لە بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە و هەندێکیشیان هیچکام لەم دوو بەربژارە بە خاوەنی شیاوەتی بۆ سەرۆک کۆماری نازانن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2024 15:04 Asia/Tehran
  • ٦٠%ی ئەمریکاییەکان نە لە ترەمپ رازین و نە لە هەریس

زۆربەی دەنگدەرانی ئەمریکایی ڕازی نین لە بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە و هەندێکیشیان هیچکام لەم دوو بەربژارە بە خاوەنی شیاوەتی بۆ سەرۆک کۆماری نازانن.

ڕاپرسی تازەی ڕێکخراوی  "ئەیپسۆس" و "ئەی بی سی نیوز" نیشان دەدات کە ٦٠%ی دەنگدەرانی شیمانەیی لەم هەڵبژاردنانە هیچکام لە دوو بەربژارەکەی دیموکراتەکان و کۆماریخوازەکانیان بە دڵ نییە و تەنیا ٣٨%ی دەنگدەرانی شیمانەیی ئەم دوانەیان پێ باشە.

هەروەها هەژماری کەسانێک کە پێیان وایە تایبەتەمەندییەکانی پێویست بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە "کەمێڵا هەریس" زیاتر لە ترەمپ دەبیندرێ، زیاترە.

جگە لەوەش، ئەم راپرسییە  ئەوەی دەرخستووە کە ململانێیەکی تووند و چڕ لە ئارادا دەبێ و بۆچوونی خەڵک بەرامبەر بەم دوو بەربژارە سەرەکییە لەم ماوەیەدا هەر وەک خۆی ماوەتەوە.