ڕووسیا: سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تەرکیز بکاتە سەر کێشە ناوخۆییەکانیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i432597-ڕووسیا_سەرکەوتووی_هەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا_تەرکیز_بکاتە_سەر_کێشە_ناوخۆییەکانیان
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە بە سەرنجدانی ستراتژیی یەکسانی پارتە سەرەکییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕووسیا، هیچ جیاوازییەکی نییە بۆ ڕووسیا کە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کامەیان دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2024 15:10 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تەرکیز بکاتە سەر کێشە ناوخۆییەکانیان

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە بە سەرنجدانی ستراتژیی یەکسانی پارتە سەرەکییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕووسیا، هیچ جیاوازییەکی نییە بۆ ڕووسیا کە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کامەیان دەبێ.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە دەسپێبوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە سەرنجدانی یەکبیروڕابوونی دوو پارتی کۆماریخوازو دیموکرات سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا، بۆ ئەم وڵاتە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هیچ گرینگ نییە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە کە بێتوو گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕووسیا و یان پێشنیارگەلێک بێتە ئاراوە، مۆسکۆ ئامادەی لێکدانەوەی ئەم پێشنیارانەیە لە ئاراستەی هەڵسەنگاندنیان لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕاسپێریشی کرد بە سەرکوتووی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کە باشتر وایە لە جیاتی شەڕاشۆیی لە هەزاران مایل دوورتر لە سنوورەکانی، تەرکیز بکاتە سەر کێشەکانی ناوخۆی ئەم وڵاتە.

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا لە ئەیالەتە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە دەست پێبوو.