تشرینی دووه‌م 06, 2024 12:56 Asia/Tehran
  • کاردانەوە نیشان دانی کاربەدەستانی ڕۆژئاوایی بە سەرکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

ڕێبەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی سەرکەوتنی "دۆناڵدترامپ" سەرۆک کۆماری پێشوووبەربژاری کۆمارێخوازان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٤ لەئەمریکایان پیرۆزبایی کرد وئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ناوبراو ڕاگەیاند

" کی یرستارمر" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە "ئەمڕۆ" بە دەرکردنی بەیاننامەیەک نووسی: پیرۆزبایی ئەکەم بە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو ترامپ لەبەر سەرکەوتنی مێژوویی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکاندا. من بە خۆشحاڵیەوە چاوەڕوانی هاوکاری لەگەڵ ناوبراو لە ساڵەکانی داهاتوو دام. وتیشی: ئێمە وەکوو نزیکترین هاوپەیمان ، شان بە شان لە بەرگری کردن لە بایخە هاوبەشەکانی خۆمان یانی ، ئازادی، دێموکراسی ووەبەرهێنان وەستاوین . 

دەزانم کەپێوەندی تایبەتی بەریتانیا وئەمریکا لە ساڵەکانی داهاتوولە هەردوو لای ئۆقیانوسی ئەتڵەس پێشدەکەوێت.سەرۆک کۆماری ئۆکراین یش لە وتارێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس " بڵاوی کردەوە ، وێڕای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی " بەرچاو"ی دۆناڵد ترامپ" ،بە وەبیر هێنانەوەی دیداری خەرمانانی ڕابردوو لەگەڵ ناوبراو کە تایبەت بووبە ڕاوێژکاری لەبارەی بەشداری ستراتژی ئۆکرانیا وئەمریکا ، نەخشەی سەرکەوتن وڕێگاکانی کۆتایی دان بە داگیرکردنی خاکی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا ، نووسیی: لە ئەرکمەندبوونی سەرۆک کۆمارترامپ بە ڕێکاری "ئاشتی لەڕێگەی دەسەڵآت وتوانیەوە" لە کاروباری جیهانی ڕێزدەگرم.

ئەمە هەمان بنەمایەکە کە دەتوانێ بەشێوەی کردەیی ئەگەریی دامەزرانی ئاشتی لە ئۆکرانیا پەرەپێبدات .هێوادارم کە هاوڕێ یەکتر جێبەجێ بکەین . " ڤیلادێمیر زلنسکی" بە ئاماژەدان بە پاڵپشتی "کی یف" بە پشتیوانی ولاگریەکانی هەردووک پارتی ئەمریکا نووسیی: ئێمە بە گەشەی هاوکاریەکانی ئابووری وسیاسی هۆگریمان هەیە. هۆگریم هەیە هەتا بۆخۆم پیرۆزبایی بکەم لە سەرۆک کۆمارترامپ ولە بارەی ڕێگاکانی بەهێزکرانی بەشداری ستراتژیانەی ئۆکراین وئەمریکا ڕاوێژکاری بکەین .

مارک ڕوتە ، سکرتێری گشتیی تازەی ناتۆ وسەرۆک وەزیرانی پێشووی هۆڵەند یش لە پەیامێکدا کە لە ماڵپەڕی سەربازی بڵاوکرایەوە ، وێڕای دەربڕینی شوروشەوق بۆ هاوکاری هەمدیسان لەمەڕ بەرەوپێشبرنی ئاشتی لە ڕێگەی توانایی ودەسەڵاتەوە، نووسیی: ئەمریکا بەهۆی ناتۆوە ٣١دوست وهاوپەیمانی هەیە کە یارمەتی ئەدات بە بەرەوپیشبرنی بەرژەوەندی، بەرزبوونەوەی توانایی ودەسەڵاتی ئەمریکا وپاڕاستنی ئاسایشتی ئەمریکیەکان. وتیشی: ڕوتە وتی : کاتێک کە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو ترامپ لە ٢٠ی ژانێڤەری هەمدیسان دەسەڵات بگرێتە دەس، هاوپەیمانی بەهێزتر، گەورەترویەکگرتووتر پێشوازی لیی دەکات. هەروەها جورجیا ملونی ، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس لە لایەن خۆ وعکۆمەتەکەیەوە ، سەرکەوتنی ترامپ ی پیرۆزبایی کرد.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە یەکێتی نالەرزۆک، باێخە هاوبەشەکان ودوستایەتی مێژوویی دوو وڵاتی ئەمریکا وئیتالیانووسیی: پێوەندی دوو وڵات ستراتژیانەیە ودڵنیام کە پتەوتریش دەبێت.

ئیمانوئیل مەکرونیش لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئیکس دا بڵاوی کردەوە، وێڕای پیرۆزبایی لە ترامپ نوویی ئامادەیە لەگەڵ بەربژاری سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بە "ڕێزەوە هاوکاری بکات هەربەوجۆرە کە لە چوارساڵی ڕابردوو ئەم کارەی کردووە.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەم پەیامەدا ڕوولە ترامپ وتی: پێوەندی لەگەڵ ناوبراو وەکوو بەربژاری پیشەنگ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا بڕواکانی من وئێوە لەمەڕ ئاشتی وئاسایشت زۆرتر ئەکات. هەروەها ئورسولافون درلاین" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپابەبڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، نووسیی: من بە خۆشحاڵیەوە پیرۆزبایی ئەکەم لە دۆناڵد ترام. یەکێتی ئەوروپا شتێک واوەتر لە هاوپەیمانێکە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە پێوەندی نێوان دوو نەتەوە وتی: وەرن با پێکەوە لە سەر یەک دەستوری کاری بەهێزانەی واوە ئاتلانتیکی کاربکەین کە بۆ ئەوا بەسود وقازانج بێت.

 

 

سەرپەیڤ