کانونی دوھەم 06, 2026 22:27 Asia/Tehran

کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەوەرەی ڕەخنەگرتن لە هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا بەڕێوەچوو.

 


لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەم ئەنجومەنە، بە ڕەخنە لە هێرشە سەربازییەکەی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر ڤەنزوێلا ، ئەم کردەوەیان بە پێشێلکردنی ڕوونی بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی و وشداریان دا لەحاند دواهاتەکانی. "ڕۆزماری دی کارلۆ" جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەکەدا نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بە ئەگەری پەرەسەندنی ناسەقامگیری لە ڤەنزوێلا و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە. ساموێل مۆنکادا، باڵیۆز و نوێنەری ڤەنزوێلا لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە وشداریدان لەحاند ئەوەی کە ڕفاندنی سەرۆک کۆماری وڵاتێک و هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی نیشانە ئارەزوومەندانەبوونی یاسا لای ئەم کەسانەیە، پێیشیداگرت لەسەر ئەوەی کە ئەم دەستدرێژییە لەبەر  تەماحیانە بۆ سامانە سروشتییەکان و پێگەی جیۆپۆلەتیکی ڤەنزوێلا. "سەعید ئیرەڤانی" باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش، ئەو کارەی ئەمریکای ئیدانە کرد و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ گەل و حکومەتی یاسایی ڤەنزوێلا دەربڕی.، واسیلی نێبێنزیا، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدانەی ئەو کردەی ئەمریکای کرد لەبەر دەستدرێژیی چەکداری دژی ڤەنزوێلا و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و داوای لە واشینگتۆن کرد کە خێرا نیکۆلاس مادورۆ و هاوژینەکەی ئازاد بکات. جێگری نوێنەرایەتیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئیدانەی ئەو کارەی ئەمریکایان کرد و بە هۆشداریدان لەحاند ئەوەی کە ئەم کردەەوەیە هەڕەشەیەکی جددیە لە سەر ئاشتی لە ئەمریکای لاتین، داوای لە ئەمریکا کرد کە گوێ لە دەنگی بەبڕشتانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێز لە بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بگرێت.لەم کۆبوونەوەیەدا، فەرەنسا، پاکستان، بەحرەین، باکو، کۆڵۆمبیا، پەنەما، لیتوانی، ئارژانتین، شیلی، برازیل و مەکزیکیش بە ڕەخنەی تووند لەم کردەوە جەنایەتکارانەی ئەمریکا، ڕفاندنی سەرۆک کۆماری یاسایی ئەم وڵاتە و هاوژینەکەیان شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ