نەتەوە یەکگرتووەکان: خەڵکی غەززە لە پێش چاوی هەموو جیهان لە برساندا دەمرن
نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە باروودۆخی مرۆیی کارەساتبار لە کەرتی غەززە بە هۆی بەردەوامبوونی پەلامار و گەمارۆ تۆقێنەرەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بەم کەرتە، رایگەیاند کە خەڵکی غەززە لە بەردەم چاوی هەموو خەڵکی جیهان لە بەر برسێتی دەمرن و ئەو کردەوەی ئییسراییل دژ بە ئاژانسی ئانڕوا، دواهاتی نالەباری بەدواوە دەبێ.
"ستێفان دووجاریک" وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان پێیداگرت کە باکووری کەرتی غەززە لە نزیکەی یەک مانگی ڕابردووە لە ژێر گەمارۆی قورسی ئیسراییلدایە و خەڵکی مەدنی لە بەردەم چاوی هەموو جیهان خەریکن لە برساندا دەمرن؛ کەوایە قەدەغەکرانی چالاکیی ئانڕوا لەلایەن ئیسراییلەوە کردەوەیەکی نامرۆییە.
کاربەدەستانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش، ناوەندی ئانڕوا بە کۆڵەکە و ئەستوونی سەرەکیی هەڵمەتە مرۆڤدۆستانەکان لە کەرتی غەززە دەزانن؛ بەتایبەت لەم ڕەوشەی هەنووکەدا کە ڕژێمی زایۆنی بە شەڕی ژینۆسایدی خۆی دژ بە غەززە، ئەم ناوچەیەی تەواو کردووە بە وێرانەیەک.