ڕەخنەی کاربەدەستی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەناردەکردنی چەک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i432726-ڕەخنەی_کاربەدەستی_مافی_مرۆڤ_سەبارەت_بە_هەناردەکردنی_چەک_بۆ_ڕژێمی_زایۆنیستی
سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری مافی مڕوڤ لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕۆیتەرز وتی: ئەو وڵاتانەی سەرەڕای پێشێلکردنی بەربڵاوی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە چەک هەناردەی ڕژێمی زایۆنی دەکەن، هانی باقی وڵاتانی لایەنگری شەڕ دەدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2024 15:14 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی کاربەدەستی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەناردەکردنی چەک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی

سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری مافی مڕوڤ لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕۆیتەرز وتی: ئەو وڵاتانەی سەرەڕای پێشێلکردنی بەربڵاوی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە چەک هەناردەی ڕژێمی زایۆنی دەکەن، هانی باقی وڵاتانی لایەنگری شەڕ دەدەن.

تیرانا حەسەن وتی کە وڵاتانێک وەکوو ئەمریکا، ئاڵمان و ئینگلیز دەتوانن بە کۆتاییدان بە فرۆشی چەک بە تەلابیب کاریگەر بن لەسەڕ کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.

حەسەن وتی کە کاتێ کە وڵاتانی بنپێکەری مافی مڕۆڤ لەبەر کارەکانیان سزا نەدرێن، زیاتر درێژە بە جەنایەتەکانیان ئەدەن.

ناوبراو وتی کە حکومەتگەلێک کە بۆ ئەو وڵاتانە چەک دەنێرن، بایخ و ئیعتباری خۆیان وە ک بەرگریکاری مافی مڕۆڤ لەدەس ئەدەن.