تشرینی دووه‌م 20, 2024 09:31 Asia/Tehran
  • ئەمریکا :درێژە ئەدەێن بە هاوکاری کردن لەگەڵ هاوپەیمانانی ئوروپایی لە بارەی ئێران

" مەتیو میلر" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ڕاپۆرتی ئەمدواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وهەوڵی سێ وڵاتی ئەوروپایی بۆ ڕێک وپێک کردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانی وتی: درێژە ئەدەێن بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەوروپایی خۆمان لەبارەی ئێران

"مەتیو میلر" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بەکاتی خۆجیی لە وەڵام بە پرسیاری پەیامنێرێک لە بارەی ڕاپۆرتی تازەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وهەروەها هەوڵی سێ وڵاتی ئەوروپایی ،بەریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمانیا بۆ دەرکردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس وکاروکردەو کاردانەوەی واشنتۆن لەم بوارە وتی:

ئێمە هەروا بە هاوکاری نزیک لەگەڵ سێ هاوپەیمانی ئەوروپایی بەرلە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی درێژە ئەدەێن ولەکاروکردەیەک کە ببیتە هۆی وەڵام دانەوەی ئێران ، پشتیوانی ئەکەین .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی باێدن وتی: هەربەوجۆرە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە ئێمە ئەرکمەندین کە ئێران هیچکات دەستی ڕانەگات بە چەکی ناڤۆکی. ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ مێکانێزمی چارەسەرکرانی ناکۆکی لە چوارچیوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە ی ئەندامانی بەرماوە لەم ڕێککەوتنە ی چالاک کرد ولایەنەکانی ئەندامی بەرجام بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، یازدە بەڵێنیان بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانە ئابووریەکانی سەرچاوە گرتوولە کردەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا هێنایە ئاراوە بەڵام جێبەجێ کردنی ناهاوسەنگیی ئەم ڕێککەوتنە لە لایەکەوە وزەزخت وگوشارەکانی سەرچاوە گرتوو لە داسەپان وتەشەنای بایکۆتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا لەلایەکی تر، بووە هۆ هەتا یەکساڵ دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام ، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارگەلێک لە پێناوی ڕاگرتنی هەنگاو بە هەنگاوی جێبەجێکردنی کاروکردەی داوتەڵەبانەی ناڤۆکیی بە دانی دەرفەتی شەست ڕۆژە بە دیپلۆماسی ، بگرێت.

ئێران هەتا یەک ساڵ دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام هەموووادەو بەڵێنەکانی ئەو ڕێککەوتنەی جێبەجێ ژرد هەتا بە وڵاتانی ئوروپایی کە بەڵێنیان ئەدا بەرهەمی چوونە دەری واشنتۆن لە ڕێککەوتن قەرەبووبکەنەوە، دەرفەت بدات هەتا بۆ بەدی هاتنی ئەم وادە وبەڵێنە هەوڵ بدەن بەڵام بە سەرنجدان بەمەکە وڵاتانی ئوروپایی وادە وبەڵێنەکانیان بە جێ نەهێنا، ئێرانیش لە چەند هەنگاووادەوبەڵێنەکانی بەرجامی دابەزاند . ئێران پیداگرە کە هەرکات لایەنەکانی تر بەشێوەی تۆکمە وتەواو وادەو بەڵێنەکانیان بەجێ هێنا ، بەشێوەی بەرامبەر بجوڵێتەوە.

 

 

سەرپەیڤ