سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب : تەنیا ڕێگای ڕاگرتنی شەڕ ، بایکوتی هەناردەی چەکەمەنی بۆ ئیسرائیلە
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب وێڕای بەشداری لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت ، ڕایگەساند تەنیا ڕێگای ڕاگرتنی شەڕ ، بایکوتی هەناردەی چەکەمەنی بۆ ڕژێمی زایونیە.
ئەحمەد ئەبوو غەیت سکرتێری گشتیی کومکاری عەرەب وتیشی ڕژێمی زایونیستی بە دوای پیلانگێرانی نوێ بۆ ناوچەیە . پرسێک کە دەتوانێ هەر جۆرە بوارێک بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی فەلەستینی لە سنوورەکانی 1967 لاواز بکات . ناوبراو پێشوازی کرد لە بڕیاری دادگای تاوانی نێونەتەوەیی بۆ دەرکردنی بڕیاری گرتن بۆ ڕێبەرانی زایۆنیستی بە تاوانی دڕندەکاری جەنگی و جەنایەت دژی مڕۆڤایەتی لە غەزە . ئەبوو غەیت وتی ئەو بڕیارە نیشان ئەدات کە کومەڵگای جیهانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی لە کەرتی غەزە لە کوشتاری منداڵان و ژنانەوە بگرە هەتا برسییەتی دان بە دانیشتوانی غەزەی بە فەرمی ناسیوە . ناوبراو جەختی کرد تەنیا ڕێگای دامەزراندنی ئاگربڕ لە غەزە و لوبنان لەبەر گرتنی توندترین هەڵوێستە لە لایەن کۆمەڵگای جیهانیەوە لە هەمبەر ڕژێمی زایونیستی . بۆ وێنە گوشار خستنە سەر ڕژێمی زایونی بۆ ڕاگرتنی کوشتارەکان هەناردەی چەکەمەنی بۆ ڕژێمی زایونیستی بایکوت بکات .