تشرینی دووه‌م 29, 2024 20:22 Asia/Tehran
  • پێداگریی یەکێتیی ئەورووپا لە سەر پێویستیی جێبەجێکرانی بڕیاری دادگەی لاهە دژ بە نەتانیاهۆ و گالانت

وتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا پێیداگرت لە سەر پێویستیی جێبەجێکرانی بڕیارەکانی دیوانی نێودەوڵەتیی سزا سەبارەت بە گرتنی سەرۆک وەزیران و وەزیری شەڕی پێشووی ئیسراییل لە لایەن وڵاتانی ئەم یەکێتییەوە.

پیتێر ستانۆ وتەبێژی باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە بڕیاری دادگەی نیودەوڵەتیی سزا (ICC) سەبارەت بە گرتنی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و بە پێداگری لەسەر داکۆکیی ئەم یەکێتییە لە پرەنسیپی سەربەخۆیی و بێلایەنیی دادگەی نێودەوڵەتیی سزا، وتی: فەرمانبەرێتیی ئەم دادگەیە پێوشوێنگرتنی لێبڕاوانەی کەتن و تاوان لە چوارچێوی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و هەموو وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا کە جاڕنامەکەی ڕۆمیان پەسەن کردووە، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەرکراو لە لایەن ئەم دادگەیان لەسەرە.

دادگەی نێودەوەڵەتیی سزا ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ لە بڕیارێکی مێژووییدا بە مەحکوومکردنی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و وەزیری پێشووی ئەم ڕژێمە لەبەر جەنایەتی جەنگی دژ بە خەڵکی مەزڵوومی غەززە، بڕیاری گرتنی بۆ دەرکردن. 

سەرپەیڤ