مەترسی داڕمانی حکومەتی ئینگلیز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i433766-مەترسی_داڕمانی_حکومەتی_ئینگلیز
حکومەتی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەم ڕۆژانەدا بەهۆی زیادبوونی باج و کەمکردنەوەی یارمەتییە گشتییەکان ڕووبەڕووی دابەزینی بەرچاوی پشتیوانیی جەماوەری و ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان بووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2024 15:51 Asia/Tehran
  • مەترسی داڕمانی حکومەتی ئینگلیز

حکومەتی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەم ڕۆژانەدا بەهۆی زیادبوونی باج و کەمکردنەوەی یارمەتییە گشتییەکان ڕووبەڕووی دابەزینی بەرچاوی پشتیوانیی جەماوەری و ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان بووەتەوە.

حکومەتەکەی " ئیستارمێر "سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە لەم ڕۆژانەدا ڕووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان بووەتەوە، لە وەڵامی داواکارییەکدا کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دژی  حیزبی دەسەڵاتداری کرێکار  واژۆ  کراوە ، ئیدیعای کردووە: ئەم حکومەتە لە هەڵبژاردنی گشتی مانگی ژوئئیەدا  بە  فەرمانی  گۆڕانکاری  هەڵبژێردرا  و چڕ بوونەوەی لە سەر گرنگیدان بە چاکسازی  ژێرخانی وڵات  ئاوادانی   وڵات  و متمانەی گشتی بە حکومەت دەگەڕێنێتەوە.

درێژەی ناڕەزایەتییەکان لە  ئینگلیز   بوار  بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەڕەخسێنێت. حکومەتی ئێستای بەریتانیا بە ئاماژەدان بە کەم بوونی  بودجەی ٢٢ ملیار پوندی دەڵێت، میراتگری  کێشەی  بێ وێنە لە بواری خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئیفلیجی باری دارایی وڵاتە . سەدان هەزار کەس لە خەڵکی بەریتانیا داواکارییەکی ئەلیکترۆنییان واژۆ کردووە کە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەکردەوەی حکومەتەکەی  "کەیەر  ستارمەر  "و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.