زلنسکی پێشنیاری ئاگربڕ لە گەڵ ڕووسیای ڕەت کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i433915-زلنسکی_پێشنیاری_ئاگربڕ_لە_گەڵ_ڕووسیای_ڕەت_کردەوە
سەرۆک وەزیرانی مەجارستان دەڵێت کە سەرۆک کوماری ئوکراین ناره زایه تی ده ربریوه لە گەڵ پێشنیاری بوداپێست بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ لە ساڵی نوێ زایینی دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2024 15:52 Asia/Tehran
  • زلنسکی پێشنیاری ئاگربڕ لە گەڵ ڕووسیای ڕەت کردەوە

سەرۆک وەزیرانی مەجارستان دەڵێت کە سەرۆک کوماری ئوکراین ناره زایه تی ده ربریوه لە گەڵ پێشنیاری بوداپێست بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ لە ساڵی نوێ زایینی دا.

 ویکتور ئوربان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی :  لە کۆتایی خولی سەرۆک کوماریەتی  دەورەیی مەجارستان بەسەر یەکێتیی ئوروپادا  ئێمە هەوڵێکی نوێمان دا بۆ  دامەزراندنی ئاشتی . ئێمە پێشنیاری ئاگربڕی کریسمەس و گۆڕینەوەی گیراوەکانمان هێنایەئاراوە و بە داخەوە زلنسکی  بە  راشکاوی  ئەو پێشنیارەی ڕەت کردەوە . ئەو شتەی وا لە توانیماندا بوو ئەنجامان دا . پێشتریش  ئوربان سەبارەت بە  ڕێگاکانی چارەسەر کردنی  شەڕی ئوکراین لە گەڵ ولادیمیر پووتین سەرۆک کوماری ڕووسیا قسەی کرد بوو . ئوربان جەختی کردووە کە هەروا درێژە ئەداتە ئەرکی  پێسپێردراوی  ئاشتەوایی خۆی لە ئوکراین .