قەیرانی کەمبوونی تەخت لە نەخۆشخانەکانی ئینگلیز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434227-قەیرانی_کەمبوونی_تەخت_لە_نەخۆشخانەکانی_ئینگلیز
بە دەستپێبوونی وەرزی سەرما و سۆڵە و بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان، نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانی ئینگلیز بەرەوڕووی قەیرانی کەمبوونی تەخت بوونەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2024 15:50 Asia/Tehran
  • قەیرانی کەمبوونی تەخت لە نەخۆشخانەکانی ئینگلیز

بە دەستپێبوونی وەرزی سەرما و سۆڵە و بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان، نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانی ئینگلیز بەرەوڕووی قەیرانی کەمبوونی تەخت بوونەتەوە.

گۆڤاری ستاندارد چاپی لەندن نووسی: پێڕاگەیشتن بە هەر نەخۆشێک ٣٩٥ پۆند خەرجی دەبێ بۆ حکومەت. ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوەی تەندرووستیی ئینگلیز بەرەوڕووی کێشە و قەیرانی یەکجار زۆرە لە بواری کەمبوونی بودجە، ناڕەزایەتیی ستافی دەرمان لە کاری زۆر و موچەی کەم و هەروەها لە سەرە ڕاوەستانی نەخۆشان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ و کەمبوونی قورس و زەقی تەختی نەخۆشخانەیی.

ڕێکخراوەی تەندرووستیی ئینگلیز دوو هەفتە لەومەبەر وشداری دا کە حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی هەناسەکێشان و پەتاکان لەوان پەتای کۆڤید و ئانفلۆئانزا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە خێراییەکی تەواو ڕووی لە زیادبوون ناوە.