جێگری سەرۆک پەرلەمانی عەرەبی: شەرم بیانگرێ ئەوانەی یارمەتیدەری درێژخایەن بوونی شەڕی غەززە بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434659-جێگری_سەرۆک_پەرلەمانی_عەرەبی_شەرم_بیانگرێ_ئەوانەی_یارمەتیدەری_درێژخایەن_بوونی_شەڕی_غەززە_بوون
جێگری سەرۆک پەرلەمانی عەرەبی وتی: شەرم بیانگرێت بێدەنگەکەران و ئەو کەسانەی کە یارمەتیدەر بوون ئەم شەڕە دڕندانەیە درێژخایەن ببێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2025 14:17 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆک پەرلەمانی عەرەبی: شەرم بیانگرێ ئەوانەی یارمەتیدەری درێژخایەن بوونی شەڕی غەززە بوون

جێگری سەرۆک پەرلەمانی عەرەبی وتی: شەرم بیانگرێت بێدەنگەکەران و ئەو کەسانەی کە یارمەتیدەر بوون ئەم شەڕە دڕندانەیە درێژخایەن ببێ.

خەلیل عەتییە نوێنەری پێشووی ئۆردۆنی هەڵوێستی لاوازی کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەرامبەر بە ژینۆسایدی سوپای داگیرکەری زایۆنی پاش تێپەڕینی ٤٥٨ ڕۆژی دایە بە ڕەخنەی تووندەوە وتی: کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دروشمی بێ سوود و بێ بایەخ نەبێ هیچیان نەکردووە. ژینۆسایدی دانیشتووانی غەززە بە برسێتی، سەرما و کوشتاری دڕندانە لەلایەن جەنایەتکارانی زایۆنییەوە هەر بەردەوامە .عەتیە ڕاشیگەیاند: ئێمە پێمان ناوەتە ساڵی تازەوە و دونیا هێشتا هەر بێدەنگەیەکی جێیشەرمەزاری بەرامبەر بە ڕووداوەکانی غەززە هەیەوە و ئەوە لە کاتێکدایە کە خەڵکی غەززە ئێستا لەبەر تووندترین و قورسترین ژینۆسایدێکدان کە دونیا بە خۆیەوە بینیوە. ناوبراو ڕاشکانە وتیشی: ئێمە لە کاتێکدا پێمان ناوەتە ساڵی تازەوە کە غەززە بە دەستی برسێتی و کوشت و کوشتار و کۆچی زۆرەملی دەناڵێنێ.