زیادبوونی نەخۆشانی کۆ ئەندامی هەناسەدان لە ئینگلیز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434725-زیادبوونی_نەخۆشانی_کۆ_ئەندامی_هەناسەدان_لە_ئینگلیز
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی ئەنفۆڵانزا و کۆئەندامی هەناسەدان، چەند نەخۆشخانەیەک لە ئینگلیز دۆخێکی مەترسیداریان ڕاگەیاندووە بەهۆی ئەو فشارە بێ وێنەیەی لەسەر بەشی ئوڕژانسدا هەیە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2025 13:09 Asia/Tehran
  • زیادبوونی نەخۆشانی کۆ ئەندامی هەناسەدان لە ئینگلیز

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی ئەنفۆڵانزا و کۆئەندامی هەناسەدان، چەند نەخۆشخانەیەک لە ئینگلیز دۆخێکی مەترسیداریان ڕاگەیاندووە بەهۆی ئەو فشارە بێ وێنەیەی لەسەر بەشی ئوڕژانسدا هەیە .

نەخۆشخانەکانی بیرمێنگام  بەرزترین ئاستی هۆشدارییان ڕاگەیاندووە ئەم هوشدارە  بە واتای مەترسییەکی گەورە و جیدیە بۆ سەر تەندروستی نەخۆشەکان ،  نەخوشخانەکانی دیکە لە نێویاندا ناوەندە دەرمانیەکانی  نورت هەمپتون و کۆرنواڵ، بە هەمان شێوە دۆخێکی ناجێگیرییان هەیە بە پێی  وتەکانی  بەرپرسانی تەندروستی  ئینگلیز  ئەم قەیرانە بەهۆی بڵاوبوونەوەی چوار ڤایرۆس لە یەک کاتدا، ڤایروسی ئانفوڵانزا کوڤیدی 19  - نوروڤایرۆس  و ڤایرۆسی  سین سیشیاڵە  کە  پێیان دەوترێت " ڤایرۆسی چوار کوشندە .