توڕە بوونی خەڵک لە کردەوەی حکومەتی بایدن لە هەمبەر ئاگرکەوتنەوەکەی لۆس ئەنجلێس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434805-توڕە_بوونی_خەڵک_لە_کردەوەی_حکومەتی_بایدن_لە_هەمبەر_ئاگرکەوتنەوەکەی_لۆس_ئەنجلێس
لێنەهاتوویی حکومەتی ئەمریکا لە کونتڕوڵی ئاگرکەوتنەوەکەی ئیالەتی کالیفوڕنیا دوای تێپەڕ بوونی حەوت ڕوژ و نەبوونی ئیمکاناتی پێویست لە و ناوچانەی وا تووشی ئاگرکەوتنەوە بوونە تووڕەیی خەڵکی ئەو ناوچانەی لە حکومەتی بایدن هەڵایساندووە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2025 15:57 Asia/Tehran
  • توڕە بوونی خەڵک لە کردەوەی حکومەتی بایدن لە هەمبەر ئاگرکەوتنەوەکەی لۆس ئەنجلێس

لێنەهاتوویی حکومەتی ئەمریکا لە کونتڕوڵی ئاگرکەوتنەوەکەی ئیالەتی کالیفوڕنیا دوای تێپەڕ بوونی حەوت ڕوژ و نەبوونی ئیمکاناتی پێویست لە و ناوچانەی وا تووشی ئاگرکەوتنەوە بوونە تووڕەیی خەڵکی ئەو ناوچانەی لە حکومەتی بایدن هەڵایساندووە

 دانیشتوانی ناوچەی ئەلتادێنا لە  دەڤەری  لۆس ئەنجلێس کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی ئەم دواییەی ناوچەکە بوەتە  خۆڵەمێش ، لە کردەوی خاو و ئامادەنەبوونی دەسەڵاتداران لە هەمبەر  ڕووداوەکەدا توڕەن. بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکانی لۆس ئەنجلس کە  تووشی ئاگر  بوونە و وێران بووە دەڵێن  کاتێک کە سەتڵی ئاویان بەسەر بڵێسەی ئاگرەکەدا ڕشتووە بۆ ئەوەی ماڵەکانیان ڕزگار بکەن. تەنانەت یەک ئاگرکوژێنەوەیان نەبینیوە . ئەوان دەڵێن ئاگرکوژێنەوەکان سەرقاڵی ڕزگارکردنی موڵک و ماڵی کەسایەتییە ناودارەکان و دەوڵەمەندەکان بوون کە لە ناوچەی پالیسیدز  لە لۆس ئەنجلۆس دەژین، ڕێگایان دا کە  خەڵکی ئاسایی  لە ئاگرەکەدا بسوتێن. ئاگرکەوتنەوەکانی شاری لۆس ئەنجلس بەردەوامە و لانیکەم 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 10 هەزار باڵەخانە وێران بووە و زیاتر لە 100 هەزار دانیشتووی ناوچەکە ناچار بوونە کە ناوچەکە چۆڵ بکەن