وشداری کۆریای باکوور بە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435498-وشداری_کۆریای_باکوور_بە_ئەمریکا
کۆریای باکوور پاش دەسەڵات گرتنەدەستی حکومەتی تازە لە ئەمریکا، وشداری داوە بەرامبەر بە بەردەوامبوونی بەڕێکرانی یارمەتییە سەربازییەکانی واشینگتۆن بە کۆریای باشوور.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 02, 2025 14:28 Asia/Tehran
  • وشداری کۆریای باکوور بە ئەمریکا

کۆریای باکوور پاش دەسەڵات گرتنەدەستی حکومەتی تازە لە ئەمریکا، وشداری داوە بەرامبەر بە بەردەوامبوونی بەڕێکرانی یارمەتییە سەربازییەکانی واشینگتۆن بە کۆریای باشوور.

پیۆنگ یانگ ئەمریکای تۆمەتبار کردووە بە زیاترکردنی یارمەتییە چەکەمەنییەکانی بۆ هاوڕێکانی لە ئاراستەی پاوەجێکردنی هێز و دەسەڵاتی ناوچەیی خۆی و دەڵێ کە ئەم چەشنە یارمەتییە چەکەمەنییانە، بۆ ڕزگارکردنی کۆریای باشوور لە کەمبوونی چەک و کەرەستەی ئیستراتیژیک بەس نییە. کۆریای باکوور ئەم وشدارەی پاش ئەوە هێنایە ئاراوە کە ئاژانسی هاوکاریی ئاسایشی بەرەڤانیی ئەمریکا ئەمدواییە پێشنیاری فرۆشتنی چەک و کەرەستەی جەنگی تازەی دابووە کۆریای باشوور. چەک و کەرەستەگەلێک کە درۆنی ئامانجی واوەدەنگ و موشەکی کروزی دژ کەشتی دەگرێتەوە.