رەخنەی رووسیا لە سیاسەتەکانی رۆژاوا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435588-رەخنەی_رووسیا_لە_سیاسەتەکانی_رۆژاوا_لە_خۆرهەڵاتی_ناوەڕاست
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی وڵاتانی رۆژاوایی بەتایبەت ئەمریکا لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا، وتی: ئەو ناوچە، شوێنی کایەکردنی ئەوان نیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2025 13:35 Asia/Tehran
  • رەخنەی رووسیا لە سیاسەتەکانی رۆژاوا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی وڵاتانی رۆژاوایی بەتایبەت ئەمریکا لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا، وتی: ئەو ناوچە، شوێنی کایەکردنی ئەوان نیە.

"سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: ناوچەی رۆژاوای ئاسیا(خۆرهەڵاتی ناوەڕاست) شوێنی کایەکردن نیەو رۆژاوا نابێ بەو شێوە لەگەڵ ئەو ناوچەدا هەڵس و کەوت بکا.

سێرگئی لاڤرۆف وتیشی: "تایبەتمەندیی رۆژاوا ئەوەیە کە شوێنێک وێران بکا، قەیران بنێتەوەو پاشان تەمەشا بکا و چاوەڕوانی ئەنجام بێ، ئەو شێوازە بەتایبەت سەبارەت بە ئەمریکییەکان زۆر ڕاستە کە لەولای ئەقیانووسەوە هۆگرانە، چاوەڕوانی ئەنجامی کردەی دنەدەرانەی خۆیانن.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی رژیمی زایۆنی لە ناوچەدا پێی داگرت، تەلاویڤ بەنیازی کشانەوە لەو ناوچانە نیە کە لە خاکی لوبنان و سوریا، داگیری کردوون، بەڵکوو لەهەوڵ دایە هەتا کۆنترۆڵی سەرزەوینە فەلەستینیەکان لە لێواری باکوری رۆژاوای چۆمی ئوردونیش بگرێتەدەست.