شوبات 20, 2025 19:11 Asia/Tehran

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی تر بە ئاماژەدان بە سیاسەتی گوشاری زۆرێنەیی لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگەشەی کرد کە ئەم کارە بە مەبەستی دامەزرانی ئاشتی بووە وواشنتۆن بە تاران ووڵاتانی تر ئیزنی دەسڕاگەیشتن بە چەکی ناڤۆکی نادات.

ترامپ ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی فڤۆریە لە دانیشتنی " دەستپیشخەری وەبەرهێنانی داهاتوو" لە شاری مەیامی لە ئیالەتی فلوریدا بانگەشەی کرد کە دەبێ لە ڕۆژ هەڵاتی ناڤین سەقام وئارامش بەرقەراربێت وهەربەم هۆیەوە سیاسەتی زەختی زۆرێنەیی لەدژی ئێران بۆ دامەزرانی ئاشتی دەستپێکردوەتەوە و ناوی " حوسیەکان " ئەنسارۆڵڵای یەمەن"ی"  لەناو لیستی گروپە تیرۆریستەکان داناوە. ترامپ وتی: ئێمە هەمدیسان سیاسەتی زەختی زۆرینەیمان لەدژی ئێران بە مەبەستی دامەزرانی ئاشتی داسەپاندووە. ئێمە ناتوانین بە وڵاتان لەوان ئێران ئیزن بدەین کە چەکی ناڤۆکیان هەبێت. لە حاڵێکدا کە "ڕافائیل گروسی" بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەمدیسان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی داڤۆس لە ٢١ی ژانێڤەری ٢٠٢٥ وتی" هیچ بەڵگە وشایەتێکمان نیە کە پیشان بدات ئێران خەرێکی دروست کردنی چەکی ناڤۆکیە. لەڕاستی دا ئەم تاوان دانەپاڵانە لە حاڵێکدا ئەنجام بووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرجار ڕایگەیاندووە کە نەتەنیا بەرنامەیەکی بۆ دروست کردنی چەکی ئەتۆمی نیە بەڵکو تەنانەت بەرەو ئەوەیش ناچێت، بەپیچەوانەی تاوانە بێ پایە وبنەڕەتەکانی ڕۆژئاواییەکان لە بواری هەوڵی تاران بۆ دەس ڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، ئێران توانیویەتی هەتا لەبوارە جۆربەجۆرەکانی وەک بەرهەم هێنانی کارەبا، پزیشکی، کشتووکاڵ وبوارەکانی تری تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ئاشتیخوازانە هەتا ڕادەیەکی بەربڵاو کەڵک وەربگرێت. بە تایبەت بە سەرنجدان بە ئاسۆی پیویستی ئێران بە کارەبا ، بەرهەمهێنانی کارەبا لەلایەن هێزە ناڤۆکیەکان لەبەرچاو گیراوە.  

سەرپەیڤ