ناڕەزایەتی یونانیەکان بە کارەساتی کوشندەی شەمەندەفەر تێکهەڵچوونی لێ کەوتەوە
ئادار 01, 2025 17:55 Asia/Tehran
سەدان هەزار یۆنانی لە دووهەمین ساڵیادی کوشندەترین کارەساتی شەمەندەفەر لەو وڵاتە لە سەرانسەری وڵاتدا ڕژانە سەر شەقامەکان ولەگەڵ پۆلیس تێکهەڵچوون
. لە یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانەکانی یۆنان لە ساڵانی ڕابردوودا، فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری گشتی و زۆرێک لە کارو پیشە تایبەتەکان دەستیان لە کار کیشایەوە و لەگەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە ڕژانە سەر شەقامەکان وبه بەرز کردنەوەی هاواری "بکوژ" ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ڕۆڵی حکومەت لە کارەساتەکەدا. جەماوەرێکی زۆر لە خۆپیشاندەران لە ئاتنی پایتەخت هێرشیان کردە سەر لەمپەرەکانی دەوروبەری بینای پەرلەمان و پۆلیسی دژە ئاژاوەش بە تەقاندنی گازی فرمێسکڕێژ و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی دا . هەروەها شەڕێکی سەخت لە دووهەمین شاری یۆنان، "تسالۆنیکی "ڕوویدا.