ناڕەزایەتی یونانیەکان بە کارەساتی کوشندەی شەمەندەفەر تێکهەڵچوونی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436340-ناڕەزایەتی_یونانیەکان_بە_کارەساتی_کوشندەی_شەمەندەفەر_تێکهەڵچوونی_لێ_کەوتەوە
 سەدان هەزار یۆنانی لە دووهەمین ساڵیادی کوشندەترین کارەساتی شەمەندەفەر لەو وڵاتە لە سەرانسەری وڵاتدا ڕژانە سەر شەقامەکان ولەگەڵ پۆلیس تێکهەڵچوون
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 01, 2025 14:25 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی یونانیەکان بە کارەساتی کوشندەی شەمەندەفەر تێکهەڵچوونی لێ کەوتەوە

 سەدان هەزار یۆنانی لە دووهەمین ساڵیادی کوشندەترین کارەساتی شەمەندەفەر لەو وڵاتە لە سەرانسەری وڵاتدا ڕژانە سەر شەقامەکان ولەگەڵ پۆلیس تێکهەڵچوون

. لە یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانەکانی یۆنان لە ساڵانی ڕابردوودا،  فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری گشتی و زۆرێک لە  کارو پیشە تایبەتەکان  دەستیان لە کار کیشایەوە  و لەگەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە ڕژانە سەر شەقامەکان وبه    بەرز کردنەوەی  هاواری  "بکوژ"  ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ڕۆڵی حکومەت لە کارەساتەکەدا. جەماوەرێکی زۆر لە خۆپیشاندەران لە ئاتنی  پایتەخت هێرشیان کردە سەر لەمپەرەکانی دەوروبەری بینای پەرلەمان و پۆلیسی دژە ئاژاوەش  بە تەقاندنی گازی فرمێسکڕێژ و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل هەوڵی  بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی دا . هەروەها شەڕێکی سەخت لە  دووهەمین شاری یۆنان، "تسالۆنیکی  "ڕوویدا.