دەسپێکی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە هەندێک وڵاتی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436347-دەسپێکی_مانگی_پیرۆزی_ڕەمەزان_لە_هەندێک_وڵاتی_ئیسلامی
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوو لە هەندێک لە وڵاتانی جیهان
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 01, 2025 17:14 Asia/Tehran
  • دەسپێکی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە هەندێک وڵاتی ئیسلامی

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوو لە هەندێک لە وڵاتانی جیهان

. لە هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، ئەمڕۆ شەممە، یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوو. لە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی، لەوانە  عەرەبستان، میسر، قەتەر،  ئیمارات، بەحرەین، کوەیت، عومان، یەمەن، مەغریب، فەلەستین، سوریا، تونس، مۆریتانیا، ئەندونزیا و مالیزیا، ئەمڕۆ شەممە، یەکەم ڕۆژی مانگی  ڕەمەزانی پیرۆز بوو. لە ژمارەیەک وڵاتی دیکەی عەرەبی و ئیسلامی لەوانە ئێران، سبەی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزس ڕەمەزان بوو . هەروەها ئایەتوڵڵا سیستانی  مەرجەعی شیعەکانی عێراق و ئەنجومەنی باڵای شیعەکان لە لوبنان ڕۆژی یەکشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاند.