زاخارۆڤا: چۆنیەتی هەڵسوکەوتی سەرانی ئەورووپا لەگەڵ زێلێنسکی، پیشاندەری بێ ئەخلاقییانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436375-زاخارۆڤا_چۆنیەتی_هەڵسوکەوتی_سەرانی_ئەورووپا_لەگەڵ_زێلێنسکی_پیشاندەری_بێ_ئەخلاقییانە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە سەفەری هەراسازکەری سەرۆک کۆماری ئۆکراین بۆ ئەمریکا وتی: "هەڵسوکەوتی بێ وێنەی سەرانی ئەورووپا لەگەڵ زێلێنسکی، پیشاندەری لاوازی سیاسی و هەروەها بێ ئەخلاقیی بێسنووری سەرانی ئەورووپایە."
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2025 12:40 Asia/Tehran
  • زاخارۆڤا: چۆنیەتی هەڵسوکەوتی سەرانی ئەورووپا لەگەڵ زێلێنسکی، پیشاندەری بێ ئەخلاقییانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە سەفەری هەراسازکەری سەرۆک کۆماری ئۆکراین بۆ ئەمریکا وتی: "هەڵسوکەوتی بێ وێنەی سەرانی ئەورووپا لەگەڵ زێلێنسکی، پیشاندەری لاوازی سیاسی و هەروەها بێ ئەخلاقیی بێسنووری سەرانی ئەورووپایە."

مارییا زاخارۆڤا ڕایگەیاند: "سەفەرەکەی  زێلێنسکی بۆ واشینگتۆن پیشاندەری شکستێکی تۆکمەی سیاسی و دیپلۆماسییە بۆ ڕژێمی کیێڤ." زاخارۆڤا هەروەها وتی: "زێلێنسکی بە کردەوە و ئاکاری خۆی لە ئەمریکا ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە خۆی پڕ مەترسیترین هەڕەشەیە لەسەر کۆمەڵگای جیهانی، وەکوو هاندەرێک بۆ هەڵخڕانی شەڕێکی گەورە."