یارمەتیی سەربازی فەرەنسا بە ئۆکراین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436659-یارمەتیی_سەربازی_فەرەنسا_بە_ئۆکراین
وەزیری بەرەڤانیی فەڕەنسا وتی: فەڕەنسا لە سوودی داراییەکانی ڕووسیا کەڵک وەردەگرێ بۆ دابینکردنی 195 ملیۆن یۆرۆ یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکراین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 09, 2025 15:29 Asia/Tehran
  • یارمەتیی سەربازی فەرەنسا بە ئۆکراین

وەزیری بەرەڤانیی فەڕەنسا وتی: فەڕەنسا لە سوودی داراییەکانی ڕووسیا کەڵک وەردەگرێ بۆ دابینکردنی 195 ملیۆن یۆرۆ یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکراین.

سباستییەن لێکۆرنۆ وتی: ئەم سەرچاوە دراوییانە بۆ دابین کردنی گوللەی تۆپخانەی ١٥٥ ملیمەتری و بۆمبی گلاید بۆ کەڵکوەرگرتن لە فڕۆکە جەنگییەکانی میراژ ٢٠٠٠ بەکار دەبرێن کە فەڕەنسا دەیخاتە بەردەستی ئۆکراین. پێشتر ئێریک لۆمبارد وەزیری دارایی فەرەنسا نەیارەتی دەربڕێبوو بەرامبەر بە تەرخاندرانی  داراییە بلۆکە کراوەکانی ڕووسیا بە ئۆکراین و وتبووی کە داراییە بلۆکە کراوەکان هی بانکی ناوەندیی ڕووسیان و تەرخاندانیان بە ئۆکراین دژ بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و ئەو یاساگەلەیە کە  ئەورووپا واژۆی کردووە.