پەلامارێکی خۆکوژرانە لە باشووری ڕۆژاوای پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436912-پەلامارێکی_خۆکوژرانە_لە_باشووری_ڕۆژاوای_پاکستان
تەقینەوەیەک لە ئەیالەتی بەلووچستانی پاکستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس و ژمارەیەکی دیکەیش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2025 12:39 Asia/Tehran
  • پەلامارێکی خۆکوژرانە لە باشووری ڕۆژاوای پاکستان

تەقینەوەیەک لە ئەیالەتی بەلووچستانی پاکستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس و ژمارەیەکی دیکەیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگای نێوان نوشکی و دالبەندین ڕوویدا، کە پاسێکی موسافیرهەڵگر کرابوویە ئامانج. هەندێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە هێرشێکی خۆکوژی بووە و لە هەمان کاتدا تیرۆریستان پەلاماری پاسێکی هەڵگری هێزە ئەمنییەکانیشیان داوە. گرووپی تیرۆریستیی ناسراو بە "سوپای ڕزگاریخوازی بەلووچ" بەرپرسیارێتی ئەم پەلامارەی گرتووەتە ئەستۆ.