کوژرانی چوار سەربازی ئەمریکی لە کاتی ئەنجامدرانی مەشقە سەربازیەکان لە لیتوانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i437294-کوژرانی_چوار_سەربازی_ئەمریکی_لە_کاتی_ئەنجامدرانی_مەشقە_سەربازیەکان_لە_لیتوانی
چوار سەربازی ئەمریکایی لە کاتی ئەنجامدرانی مەشقە سەربازییەکان لە لیتوانی کوژران و هۆی کوژرانەکەیان ڕوون نیە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 27, 2025 11:07 Asia/Tehran
  • کوژرانی چوار سەربازی ئەمریکی لە کاتی ئەنجامدرانی مەشقە سەربازیەکان لە لیتوانی

چوار سەربازی ئەمریکایی لە کاتی ئەنجامدرانی مەشقە سەربازییەکان لە لیتوانی کوژران و هۆی کوژرانەکەیان ڕوون نیە .

"مارک ڕوتە" سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە چوار سەربازی ئەمریکی لەکاتی ئەنجام دانی مەشقە سەربازیەکان لە لیتوانی کوژران. ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی کە زانیاری زۆرتر لە بارەی ئەم ڕووداوە بەدەستەوە نەدراوە. پیشتر سوپای لیتوانی لە ئۆپراسیۆنی گەشت وگەڕان بۆ دۆزرانەوەی چوار سەربازی ئەمریکایی وترۆموبیلی زرەیی کە پاشنێوەڕووی ڕۆژی سیشەممە وون بووە، هەواڵی دا. لیتوانی میوانداری زیاتر لە هەزار سەربازی ئەمریکاییە کە هەرجار ئەو سەربازانە دەگوڕدرێن .