ژماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی میانمار گەیشتە ٢٨٨٦ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i437551-ژماری_قوربانیانی_بوومەلەرزەکەی_میانمار_گەیشتە_٢٨٨٦_کەس
ژماری گیانلەدەستداوان، برینداران و بێسەروشوێنبووەکانی بوومەلەرزە ٧.٧ ڕیشتەرییەکەی میانمار هەڵکشاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2025 12:28 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی میانمار گەیشتە ٢٨٨٦ کەس

ژماری گیانلەدەستداوان، برینداران و بێسەروشوێنبووەکانی بوومەلەرزە ٧.٧ ڕیشتەرییەکەی میانمار هەڵکشاوە.

بەرپرسانی میانمار بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیان کە ژماری برینداران و زەبر وێکەوتووانی ئەم بوومەلەرزە گەیشتووەتە ٤٦٣٩ کەس. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دوا بە دوای ئەم بوومەلەرزە کاولکەرە ٣٧٣ کەسیش بێسەروشوێن بوون. ڕۆژی هەینیی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٧.٧ ڕیشتەر میانمار و چەند ناوچەیەکی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیای هەژاند.