پسکۆڤ: ئەوروپا خوازیاری بەردەوامیی شەڕی ئۆکراینە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i437942-پسکۆڤ_ئەوروپا_خوازیاری_بەردەوامیی_شەڕی_ئۆکراینە
وتەبێژی کۆشکی کرێملین وتی: یەکێتی ئەوروپا ئیستایش هەر دەیەوێت شەڕی ئۆکراین هەر بەردەوام بێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 15, 2025 11:31 Asia/Tehran
  • پسکۆڤ: ئەوروپا خوازیاری بەردەوامیی شەڕی ئۆکراینە

وتەبێژی کۆشکی کرێملین وتی: یەکێتی ئەوروپا ئیستایش هەر دەیەوێت شەڕی ئۆکراین هەر بەردەوام بێت.

دیمیتری پسکۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتانی ئەوروپایی هەوڵدەدەن ئەم شەڕە هەر بەردەوام بێ. ئەوان دەیانەوێت پشتیوانی لە ڕژێمی کیێف و هۆگرییەکەی بە درێژەدانی شەڕ بکەن. پسکۆف ڕاشیگەیاند: هەوڵێکی زۆر چڕوپڕ دەدرێ بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئۆکراین، بەڵام نابێت چاوەڕێ بین خێرا ئەنجام و دەسکەوتەکەی دەرکەوێ.