مانۆڕی ئاسمانیی ئەمریکا و کۆریای باشوور لە شێوەدوورگەی کۆریا
نیسان 15, 2025 18:10 Asia/Tehran
مانۆڕی ئاسمانیی هاوبەشی ئەمریکا و کۆریای باشوور بە بەشداریی فڕۆکەی بۆمب هاوێژی B-1B و فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو و مۆدێڕین لە ئاسمانی شێوەدوورگەی کۆریا بەڕێوەچوو.
ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەم مانۆڕە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دووەمین جارە بەڕێوەی دەبەن، خستنەبەرچاوی توانای سەربازیی ئەو دوو وڵاتەیە بەرامبەر بە هەڕەشە بانگەشەییەکانی کۆریای باکوور. جگە لەوەش هەفتەی ڕابردوو مانۆڕێکی هاوبەشی دەریایی لە ئاوەکانی کۆریای باشووریش بەڕێوەچوو. مانۆڕی هاوبەشی ئەمریکا و کۆریای باشوور هەنگاوێکی ئاڵۆزیچێکەر لە شێوەدوورگەی کۆریا دێتە ئەژمار کە بە نیشاندانی توانای سەربازی لە دژی کۆریای باکوور، ئاگری ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا زیاتر بڵێسە پێدەدات.