خۆپیشاندانێکی بەربڵاو بۆ پشتیوانیکردنی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438092-خۆپیشاندانێکی_بەربڵاو_بۆ_پشتیوانیکردنی_فەلەستین
خەڵکی وڵاتانی جیهان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2025 12:59 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانێکی بەربڵاو بۆ پشتیوانیکردنی فەلەستین

خەڵکی وڵاتانی جیهان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

هەزاران کەس لە خەڵکی تورکیا پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین دەربڕی و درێژەپێدرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد. خۆپیشاندەران ئاڵای فەلەستین و وێنەی سەرکردە شەهیدەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لەوان ئیسماعیل هەنیە و یەحیا سینواریان بەدەستەوە بوو. هەروەها پشتیوانیانی فەلەستین لە ستۆکهۆڵم، فەرەنسا، ئوسترالیا و ئینگلیز خۆپیشاندانیان کرد و خوازیاری کۆتایی هاتنی جەنایەت و تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەر دژی فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە بوون.