پوتین یاسای پەیمان نامەی گشتداگری ستراتژیک لەگەڵ ئێرانی مۆر کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438132-پوتین_یاسای_پەیمان_نامەی_گشتداگری_ستراتژیک_لەگەڵ_ئێرانی_مۆر_کرد
سەرۆک کۆماری ڕووسیا یاسای پەیمان نامەی گشتداگری ستراتژیکی نێوان ئەم وڵاتە وکۆماری ئیسلامی ئێرانی کە پیشتر لەلایەن دۆمای حکومەتی وئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا پەسەن کرابوو ، مۆرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2025 14:35 Asia/Tehran
  • پوتین یاسای پەیمان نامەی گشتداگری ستراتژیک لەگەڵ ئێرانی مۆر کرد

سەرۆک کۆماری ڕووسیا یاسای پەیمان نامەی گشتداگری ستراتژیکی نێوان ئەم وڵاتە وکۆماری ئیسلامی ئێرانی کە پیشتر لەلایەن دۆمای حکومەتی وئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا پەسەن کرابوو ، مۆرکرد.

لە گەشتەکەی مەسعودی پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ موسکۆ ، پەیماننامەی بەشداری گشتداگری ستراتژیک لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕووسیا لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی کرملین لەلایەن سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات مۆرکرا. 

ئەم بەڵگە و سەنەدە چوارچێوەی یاسایی بۆ گەشەی زۆرتری هاوکاریەکانی نێوان موسکۆ وتاران لە درێژ ماوەدا دیاری دەکات. 

ئەم ڕێککەوتنە ئاستی پێوەندیەکانی ڕووسیا وئێران وەکوو شەرێکە ستراتژیکەکان ڕێک دەخات و هەموو بەشەکان لەوان بەرگری، بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم ، وزە ، ماڵیی ، گەیاندن وگواستنەوە ، پیشەسازی ، کشتووکاڵ ، فەرهەنگ ، زانست وتەکنۆلۆژی دەگرێتەوە.