هەڵبڕانی سەرانسەری کارەبا لە پورتوگال و ئیسپانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438378-هەڵبڕانی_سەرانسەری_کارەبا_لە_پورتوگال_و_ئیسپانیا
ڕۆژی دووشەممە کارەبای سەرانسەری ئیسپانیا و پورتوگال لە شارە جۆربەجۆرەکان لەوانە پێتەختەکانی ئەو دوو وڵاتە، هەڵبڕا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 29, 2025 12:20 Asia/Tehran
  • هەڵبڕانی سەرانسەری کارەبا لە پورتوگال و ئیسپانیا

ڕۆژی دووشەممە کارەبای سەرانسەری ئیسپانیا و پورتوگال لە شارە جۆربەجۆرەکان لەوانە پێتەختەکانی ئەو دوو وڵاتە، هەڵبڕا.

هەڵبڕانی سەرانسەری کارەبا لە ئیسپانیا بووە هۆی کوژانەوەی ترافیک لایتەکان و کێشەی هاتووچۆ لە شەقامەکانی مادرید هاتە ئاراوە. هەروەها لە پاش بڕانی کارەبا،  گواستنەوە بە شەمەندەفەریش پەکی کەوت . جگە لەوە چەند ناوچەیەکی باشووری فەڕانساش  بۆ ماوەیەکی کورت کەوتە ژێر کارتێکەری ئەم قەیرانە.  شایانی ئاماژەیە خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانەکانیش بەهۆی  هەڵبڕانی کارەبا وەستا و لە پورتوگالیش هەڵبڕانی کارەبا، گەلێک تەنگوچەڵەمەی نایەوە  و قەیرانی بەدی هێنا.