کابینەی ئاسایشتی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ پەرەپیدانی هەڵمەتی سەربازی لە غەززە ڕەزامەندی دەربڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438525-کابینەی_ئاسایشتی_ڕژێمی_زایۆنی_لەگەڵ_پەرەپیدانی_هەڵمەتی_سەربازی_لە_غەززە_ڕەزامەندی_دەربڕی
کاربەدەستێکی زایۆنیستی بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە وتی: کابینەی بچوکی ئاسایشتی بە ناو " کابینت" لەگەڵ پەرەی هەڵمەتی سەربازی لە غەززە ڕەزامەندی دەربڕیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2025 05:07 Asia/Tehran
  • کابینەی ئاسایشتی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ پەرەپیدانی هەڵمەتی سەربازی لە غەززە ڕەزامەندی دەربڕی

کاربەدەستێکی زایۆنیستی بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە وتی: کابینەی بچوکی ئاسایشتی بە ناو " کابینت" لەگەڵ پەرەی هەڵمەتی سەربازی لە غەززە ڕەزامەندی دەربڕیوە.

ئەم کاربەدەستە ڕایگەیاند کە ئەم کابینە بە گەڵاڵەڕێژی هاوبەشی ئیسرائیل وئەمریکا بۆ دەسپێکرانەوەی ناردنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ غەززە لەڕیگەی سەندوقێکی نێودەوڵەتی وکۆمپانیە تایبەتیەکان ڕەزامەندی دەربڕیوە.

هەربە پیی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەندامانی کابینە لە دانیشتنی ئەمدواییەی خۆیان لە سەر پێویستی هەوڵ بۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی دێلبەدیل کرانی گیراوان بەر لە سەفەری ترامپ بۆ ناوچە پیداگریان کردووە. چەندکاتژمێر لەمەوپیش ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیوسی ئەمریکا بە گیڕانەوە لە کاربەدەستێکی ئیسرائیلی ڕاپۆرتی دا: جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی پەرەی هەڵمەتی سەربازی هەتا دە ڕۆژ دوای سەفەری ترامپ بۆڕۆژهەڵاتی ناڤین دەستپێ ناکات. ئاکسیوس هەروەها بە گیڕانەوە لە کاربەدەستێکی پلە بەرزی ئیسرائیلی وتی: هەوڵەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئاگربڕلە غەززە هەتاکاتی سەفەری ترامپ بەردەوام دەبێت. ترامپ بڕیارە ١٣ هەتا ١٦ی مەی ٢٣ هەتا ٢٦ی مانگی گۆڵان سەفەر بکات بۆ عەرەبستان ، قەتەر، وئیمارات.