وتەبێژی سوپای پاکستان: ئیسلام ئاباد ڕێزدەگرێت لە دیپلۆماسیی ئاشتیانەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438884-وتەبێژی_سوپای_پاکستان_ئیسلام_ئاباد_ڕێزدەگرێت_لە_دیپلۆماسیی_ئاشتیانەی_ئێران
ئەحمەد شەریف چودەری وتی: خۆشحاڵین لە هەموو هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی برا، بەتایبەتی ئێران کە ڕۆڵی هەبوو لە کەمکردنەوەی گرژییەکان.
(last modified 2025-05-17T11:43:54+00:00 )
May 17, 2025 14:33 Asia/Tehran
  •    وتەبێژی سوپای پاکستان: ئیسلام ئاباد ڕێزدەگرێت لە دیپلۆماسیی ئاشتیانەی ئێران

ئەحمەد شەریف چودەری وتی: خۆشحاڵین لە هەموو هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی برا، بەتایبەتی ئێران کە ڕۆڵی هەبوو لە کەمکردنەوەی گرژییەکان.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی پاکستان لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: هێزگەلێک لە ناوچەکەدا هەیە کە بە هاوکاری  ئەندامانی  بیانی، هەوڵی دروستکردنی  سەرلێشێواوی لە نێوان وڵاتانی برا لە  ناوچەکە دەدەن و دەیانەوێت درزێک لە نێوان دۆست و برایاندا دروست بکەن. وتەبێژی سوپای پاکستان جەختی لەوە کردەوە کە ئێران و پاکستان پەیوەندییەکی زۆر مێژوویی و برایانەیان هەیە و هەمیشە لە هەموو  تەنگژەکان  و تاقیکردنەوەکاندا لە تەنیشت یەکترەوە وەستاون. ئاماژەی بەوەشکرد، تاران و ئیسلام ئاباد پێکەوە کاردەکەن بۆ ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەکەدا.