وشداریی لاوروف سەبارەت بە جم و جوڵی سەربازی ڕوژئاوا لە نزیکیی سنوورەکانی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439219-وشداریی_لاوروف_سەبارەت_بە_جم_و_جوڵی_سەربازی_ڕوژئاوا_لە_نزیکیی_سنوورەکانی_ڕووسیا
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: وڵاتانی ڕۆژئاوا مەشقی سەربازی وروژێنەر لە نزیک سنوورەکانی ڕوسیا چڕتر دەکەنەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 29, 2025 12:42 Asia/Tehran
  • وشداریی لاوروف سەبارەت بە جم و جوڵی سەربازی ڕوژئاوا لە نزیکیی سنوورەکانی ڕووسیا

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: وڵاتانی ڕۆژئاوا مەشقی سەربازی وروژێنەر لە نزیک سنوورەکانی ڕوسیا چڕتر دەکەنەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ وتی: پێدەچێت ڕۆژئاوا هیچی لە هەڵەکانی ڕابردووی خۆی فێر نەبووبێت. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا: دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەت، بە شێوەیەکی  ئامانجدار دەستیان کرد بە پڕچەککردنی ڕژێمی کیێڤ و ڕێگرییان لێکردن لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک کە جارێکی دیکە ئۆکرانیا بکاتە دەوڵەتێکی بێلایەن  و بێ چەکی ئەتۆمی. لاڤرۆڤ وتی: ئەوان فینلاند و سویدیان کە پێشتر بێلایەن بوون بەرەوناتۆ ڕاکێشاوە و مەشقی  سەربازی وروژێنەریان لەسەر وشکانی و دەریایی نزیک سنوورەکانمان زیاد کردووە.