وشداری ئۆلیانۆف بە دواهاتەکانی بڕیارنامەی دژەئێرانی لە ئەنجومەنی بڕیاردەراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439517-وشداری_ئۆلیانۆف_بە_دواهاتەکانی_بڕیارنامەی_دژەئێرانی_لە_ئەنجومەنی_بڕیاردەراندا
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا وشداری دا بەرامبە بە بڕیارنامەی پێشنیاریی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2025 13:11 Asia/Tehran
  • وشداری ئۆلیانۆف بە دواهاتەکانی بڕیارنامەی دژەئێرانی لە ئەنجومەنی بڕیاردەراندا

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا وشداری دا بەرامبە بە بڕیارنامەی پێشنیاریی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی.

میخاییل ئۆلیانۆف پێیداگرت کە ئاراستەکرانی ئەم بڕیارنامە دژەئێرانییە، دەسکەوت و ئاکامی باشی بەدواوە نابێ. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا بڕیارە لە ئەنجومەنی بڕیاردەراندا داکۆکی بکات لەو بڕیارنامە دژەئێرانییەی ترۆییکای ئەورووپایی ئامادەی کردووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە واشینگتۆن بەردەوامە لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئێران بە ناوبژیوانی عومان و بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی ئەتۆمیی تاران.