لافاو لە تێکساس؛ ٢٤ کوژراو و ون بوونی ٢٠ کچی تازە لاوی لێ بووەتەوە
تهمووز 05, 2025 18:30 Asia/Tehran
دوای بارانی کەم وێنە و لافاوێکی زۆر لە ناوڕاستی ڤیلایەتی تێکساس، تاکو ئێستا لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و چارەنووسی ٢٠ کچی تازەلاو لە کەمپێکدا نادیارە.
بەهۆی لافاوێکی قورس کە لە شەوی پێنج شەممە بەملاوە، ناوچە ناوەندیەکانی ڤیلایەتی تێکساسی گرتووەتەوە، لانیکەم 24 کەس گیانی خۆیان لە دەس داوە. «لاری لیتا» فەرمانداری ناوچەی «کر»ی تێکساس رایگەیاند: هەنووکە بەردەوامن لەسەر گەڕان بەدوای بزربووەکان و قوربانیانی کارەساتەکە
جێگری فەرمانداری تێکساسیش ڕایگەیاندووە کە پتر لە 20 کچی تازەلاو لە ئۆردووگای "کەمپی مستیەک" هەر لەو ناوچەدا بزر بوون.