ئەمریکا بە شێوەی فەرمی لە یۆنسکۆ هاتە دەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440303-ئەمریکا_بە_شێوەی_فەرمی_لە_یۆنسکۆ_هاتە_دەرەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە شێوەی فەرمی کۆتایی هێناوە بە ئەندامەتیی خۆی لە ناوەندی یونسکۆ.
(last modified 2025-07-22T12:14:33+00:00 )
ته‌مووز 22, 2025 16:22 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بە شێوەی فەرمی لە یۆنسکۆ هاتە دەرەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە شێوەی فەرمی کۆتایی هێناوە بە ئەندامەتیی خۆی لە ناوەندی یونسکۆ.

تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی داکۆکییە هەمەلایەنەکانیان لە شەڕنانەوە و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی وتی کە وڵاتەکەی لەبەر ئەو شتەی کە بە "هەڵوێستی دژ بە ڕژێمی زایۆنی" و "برەوپێدانی بابەتی دووبەرەکی سازکەر" لە یونسکۆ ناوی بردووە، بە شێوەی فەرمی ئەندامەتی خۆی لەم ناوەندە فەرهەنگی و فێرکارییەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی پێهێناوە. تامی بروس وتی: بەردەوامیی هاوکاریی لەگەڵ یونسکۆ لە بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکادا نییە. 

شایانی باسە وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی خۆشحاڵی دەربڕیوە بەرامبەر بە چوونەدەری ئەمریکا لە ناوەندی فێرکاری، زانستی و فەرهەنگییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان واتە ناوەندی یونسکۆ.