بوومەلەرزەیەکی ٨ ڕیشتەری ناوچەگەلێکی ڕووسیای هەژاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440487-بوومەلەرزەیەکی_٨_ڕیشتەری_ناوچەگەلێکی_ڕووسیای_هەژاند
پاش ڕوودانی بوومەلەرزەکە لانیکەم ٣٠ پاشلەرزەی دیکەیش تۆمار کراوە. ڕێکخراوی ژیۆلۆجیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٩.٣ کیلۆمەتریی ئاستی زەوی ڕوویداوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 30, 2025 12:42 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەیەکی ٨ ڕیشتەری ناوچەگەلێکی ڕووسیای هەژاند

پاش ڕوودانی بوومەلەرزەکە لانیکەم ٣٠ پاشلەرزەی دیکەیش تۆمار کراوە. ڕێکخراوی ژیۆلۆجیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٩.٣ کیلۆمەتریی ئاستی زەوی ڕوویداوە.

دوابەدوای ڕووەدانی بوومەلەرزەکە و هەستانی سۆنامی لە شێوەدوورگەی "کامچاتکا" دۆخی نائاسایی ڕاگەیەندرا. زیاتر لە دوو هەزار و ٧٠٠ کەس دوابەدوای بوومەلەرزەکە لە نزیکی قەراخ ئاوەکانی کامچاتکا بردرانە دەرەوە و گوێرزانەوە بۆ ناوچەگەلێکی ئەمن لە دوورگەکانی کورویڵ. دوابەدوای ڕوودانی ئەم بوومەلەرزە هەژێنەرە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا، جیا لە ئەمریکا، لە ژاپۆن، فیلیپین، ئەندونیزیا، چین و پێروویش وشداری ڕوودانی سۆنامی بڵاو کرایەوە.