ژوماری گیانلەدەسداوانی لافاوەکەی پاکستان گەیشتە زیاتر لە 300کەس
ڕێکخراوی چاودێری قەیران و کارەساتی پاکستان ڕایگەیاند ژوماری قوربانیانی لافاوەکەی ئیالەتی خەیبەر پەختوونخاە گەیشتە 320 کەس
سەرچاوە پاکستانییەکان رایانگەیاند کارەساتێکی بێ وێنە لە پارێزگای خەیبەر پەختونخاە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە رووی داوە و دەڵێن، بارانبارینی بەخوڕ لەم ناوچەیەدا ژیانی ملیۆنان کەسی پەکخستووە و ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی باران و لافاو لەم ناوچەیەی پاکستان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا گەیشتووەتە ٣٢٠ کەس . دەیان کەسیش بریندار بوونە و سەدان کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون. هەروەها کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی فریاگوزاری لە ناوچەی باجوریی گیرۆدەی لافاویش ، بووە هۆی گیان لە دەسدانی دوو فڕۆکەوان و سێ سەرنشینی دیکەی . لە هەمان کاتدا کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی لافاوەکەی پاکستانی ڕاگەیاند.