پسکۆف: ناتۆ بە کردەوە خەریکی شەڕە دژ بە ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441638-پسکۆف_ناتۆ_بە_کردەوە_خەریکی_شەڕە_دژ_بە_ڕووسیا
وتەبێژی کرێملین وتی: ناتۆ بە کردەوە لەگەڵ ڕووسیا لە جەنگدایە و ئەمەش بابەتێک نییە کە پێویستی بە سەلماندن بێ.
(last modified 2025-09-16T13:23:52+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2025 17:18 Asia/Tehran
  • پسکۆف: ناتۆ بە کردەوە خەریکی شەڕە دژ بە ڕووسیا

وتەبێژی کرێملین وتی: ناتۆ بە کردەوە لەگەڵ ڕووسیا لە جەنگدایە و ئەمەش بابەتێک نییە کە پێویستی بە سەلماندن بێ.

"دیمیتری پسکۆف" وتیشی: ئەندامانی ناتۆ بە شێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ داکۆکی لە ئوکراین دەکەن و هەر لەبەر ئەوەشە کە دەڵێین بە کردەوە هاتوونەتە مەیدانی ئەم جەنگەوە و بەرامبەر بە ڕووسیا ڕاوەستاون.ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە ڕادۆسلاڤ سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵندا وتبووی کە ناتۆ لەگەڵ ڕووسیا شەڕ ناکات. کێشە و ناکۆکیی نێوان مۆسکۆ و ناتۆ دوابەدوای ئەوەی تەشەنەی سەند کە پۆڵندا بانگەشەی کرد درۆنی ڕووسی لە کاتی هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی ئوکراین سنووری ئاسمانی پۆڵندایان بەزاندووە.