سکرتێری گشتیی ناتۆ: ئوروپا لە مەترسیدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442015-سکرتێری_گشتیی_ناتۆ_ئوروپا_لە_مەترسیدایە
سکرتێری گشتیی ناتۆ جارێکی دیکە ئیدیعای کرد کە وڵاتانی ئوروپایی لەلایەن ڕووسیاوە، هەڕەشەیان لەسەرەو وشداریی دا: هەموومان لەبەر مەترسیداین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2025 14:06 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی ناتۆ: ئوروپا لە مەترسیدایە

سکرتێری گشتیی ناتۆ جارێکی دیکە ئیدیعای کرد کە وڵاتانی ئوروپایی لەلایەن ڕووسیاوە، هەڕەشەیان لەسەرەو وشداریی دا: هەموومان لەبەر مەترسیداین.

"مارک روتە" لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرۆکانی یەکێتی ئوروپا لە "کۆپنهاگ"ی دانیمارک وێڕای ئاماژە بە هەڕەشەو گوڕەشەی ستراتژیک کە لەلایەن مۆسکۆوە دەکرێتەسەر ئوروپا، ئیدیعای کرد: "ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا، دوژمن و هەڕەشەی سەرەکیی ئێمەیە لە درێژماوەدا.

سکرتێری گشتیی ناتۆ جارێکی دیکە لێدوان و ئیدیعای پێشووی خۆی دووپات کردەوەو جەختی لەوە کردەوە کە پێشکەوتەترین مووشەکە رووسییەکان، دەتوانن شارگەلێکی وەک ڕۆما، ئامستردام یان لەندەن بە خێراییەکی پێنج هێندەی خێرایی دەنگ، بکەنەئامانج.