پەرەی هەڵاواردن و توند و تیژی دژی موسوڵمانەکان لە ئینگلیز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442141-پەرەی_هەڵاواردن_و_توند_و_تیژی_دژی_موسوڵمانەکان_لە_ئینگلیز
ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئینگلیز دەریدەخەن توند و تیژی دژی موسولمانەکان لەو وڵاتە ڕوولە پەرە سەندنە .
(last modified 2025-10-09T11:50:21+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2025 14:45 Asia/Tehran
  • پەرەی هەڵاواردن و توند و تیژی دژی موسوڵمانەکان لە ئینگلیز

ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئینگلیز دەریدەخەن توند و تیژی دژی موسولمانەکان لەو وڵاتە ڕوولە پەرە سەندنە .

لە کاتێکدا لەم دواییانەدا مزگەوتێک لە ئینگلیز ئاگری تێبەردرا، وەزارەتی ناوخۆی ئینگلیز لە دوایین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند، تاوان و توندوتیژی لەو وڵاتە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو توندتر بووە و لە هەمان کاتدا توندوتیژی دژی  پەیڕەوانی ئایینەکان، لەنێویاندا دژی موسڵمانان، لەو وڵاتەدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە حەوت هەزار و 164 حاڵەت. بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی ئینگلیز ، هێرشەکان بۆ سەر موسڵمانان لەو وڵاتە لە ساڵی ڕابردوودا لە دوو هەزار و 690 حاڵەتەوە بۆ سێ هەزار و 199 حاڵەت زیادیکردووە، ئەمەش بەو مانایەیە کە توندوتیژی دژی موسڵمانان لە  ئینگلیز  نزیکەی لەسەدا نۆزدە زیادیکردووە.