ئولیانۆف: ترۆئیکای ئوروپا، لەهەمبەر ئێراندا رۆڵی ئیجابی نابینێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442773-ئولیانۆف_ترۆئیکای_ئوروپا_لەهەمبەر_ئێراندا_رۆڵی_ئیجابی_نابینێ
دیپلۆماتی باڵای ڕووس وتی: ترۆئیکای ئوروپایی سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، ناتوانێ دەوری ئیجابی و پۆزێتیڤ بگێڕێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2025 15:06 Asia/Tehran
  • ئولیانۆف: ترۆئیکای ئوروپا، لەهەمبەر ئێراندا رۆڵی ئیجابی نابینێ

دیپلۆماتی باڵای ڕووس وتی: ترۆئیکای ئوروپایی سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، ناتوانێ دەوری ئیجابی و پۆزێتیڤ بگێڕێ.

"میخائیل ئولیانۆف" نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەن بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە "ڕووسیا، چین و ئێران، دەورگێڕانی سەرەکین سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران"، وتی: هەرسێ وڵات هەروەها تاڕادەیەکی زۆر لەبارەی چۆنیەتی پێشکەوتنی ئەو بەرنامە، بڕیار دەدەن.

ناوبراو وتیشی: ترۆئیکای ئوروپایی (ئینگلیز، ئاڵمان و فەڕانسە) ش بۆیان هەیە ڕوانگەی خۆیان ڕابگەیێنن بەڵام توانایان بۆ دەورگێرانی ئەرێنی، جێی گومانە.