هەستانی لافاو، ژیانی خەڵکی لە ئینگلیز تێکدا
تشرینی دووهم 15, 2025 17:22 Asia/Tehran
باهۆز و بارینی بە خوڕ لە بەشگەلێک لە ئینگلیز ژیانی خەڵکی تێکدا .
هەستانی لافاو لە ناوچەی ڤێڵز بووەتە هۆی ڕاگەیێندرانی باری نائاسایی لەو ناوچەیەدا و لە بەشێک لە ناوچەکانی ڤێڵز شەوی ڕابردوو چۆڵکردنی دانیششتوان و گواستنەوەی خەڵکی زیان دیتوو بۆ ناوچە ئەمنەکان دەس پێی بووە و هەوڵەکانیش بۆ فریاگوزاری بە دانیشتوانی ناوچەکە بەردەوامە. کاربەدەستانی ڤێڵز تا ئێستا چوارجار وشداریی لافاوی توندیان داوە و ڕایانگەیاندووە کە بارانبارینی بەلێزمە، ئەگەری خراپتربوونی بارودۆخەکە زیاتر دەکات. لە هەمان کاتدا بارانبارینی بەخوڕ هاتووچۆی لە بەشگەلێک لە ئاسنەڕێی ئینگلیزی پەکخستووە و دابەزینی توندی پلەکانی گەرماش لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکەدا پێشبینی کراوە .